شێوازی تەسریحەی خاو

شێوازی تەسریحەی خاو
كۆمەڵێك تەسریحەی نەوازەی خاو هەن كە خانمان دەتوانن بۆ پرچیان ئامادەی بكەن، هەر شێوازە تەسریحەیەك بەپێی رێكخستنی خۆی شێوەی سەر و پرچت دیار دەكات، واچاكە كچانیش بتوانن ماوە ماوە پرچیان خاو بكەن، چونكە مۆدێكی سەرنج راكێشە بەلای زۆربەی خەڵك، پسپۆرانیش هەمیشە دەڵێن: ئەگەر شێوازی پرچت خاو بوو، ئەو كاتە دەتوانی بەپێ خواستی خۆت پرچت خاو بكەی، ئەوانەی خۆیان پرچیان خاوە گرفتیان نابێت، بەڵام ئەوەی پرچی خاو نییە، دەیەوێ خاو بێت، دەتوانێ بە چەند هەنگاوێك قژی خاو بكات، هەڵبەت قژی خاو جێی سەرنج دەوروبەر و كارامەی دەستی خانمانە، چونكە دەتوانی بە سەر و پرچی خاوەوە، بچیتە ئاهەنگ و زەماوەند و شوێنی كاركردن و تەنانەت دەتوانی لە ماڵەوەش قژت بەسەر شان و ملت خاو بێتە خوارەوە.
Top