جینیفەر لاسایی كیم كارداشیان دەكاتەوە

جینیفەر لاسایی كیم كارداشیان دەكاتەوە
وەك دەزانین كیم كارداشیان ئەستێرەی ناوداری ئەمریكی، لەش لارێكی پڕ و تەنانەت هەندێك بەشی لە جەستەیدا گەورە كردووە، تا ببێتە جێی سەرنج و سەرسامی بۆ خەڵك، ماوەیەك بەر لە ئێستاش جینیفەر ئەنیستۆی ئەكتەری هەمان وڵات، بە جلی رووتەوە لاسایی كیم كارداشیانی كردۆتەوە لە جووڵەدا، بەڵام ئەمجارەیان بە شێوازێكی دیكەی جیاوازتر لاسایی كیمی كردەوە كە رەنگە ببێتە جێگەی نیگەرانی كیم كارداشیان، جینیفەر لەو كاتەی میوانی پرۆگرامی (ئیلین دیجنیزر شۆ) دەبێ، كە بەرۆكێكی ئەوەندە گەورە لە مل كردبوو و سینگی خۆی گەورە كردبوو، هەروەها چەند پارچە قوماشێكی خستبووە سەر سمتی، تا شێوە جەستەی وەك كیم كارداشیان بێت، جینیفەر وەك گاڵتە پێكردن بە ناوبانگی كیم وادەكات و لە چەندین جاردا بەزمی وای بۆ ناوەتەوە.
Top