قەشەنگى نینۆكەكانی دەست و قاچت

قەشەنگى نینۆكەكانی دەست و قاچت
- زۆربەی كچان دەڵێن، ئەركی نینۆك درێژكردن قوڕە و بە خۆمان ناكرێ، بەڵام ئەو قسەیان تەنیا بە قسە قوڕسە ئەگینا كچانیش دەتوانن بە جوانترین شێوە نینۆكەكانیان مەناكیر بكەن لە ماڵەوەش دەتوانن ئەو كارە بكەن.
- تۆش دەتوانی گیراوەیەك ئامادە بكەی تا نینۆكەكانت هەردەم پارێزراو و جوان بن، ئەو گیراوەیەش لە فازلین واتە ئاوی گوڵ و خومرە و ئاوی لیمۆ دەگرێتەوە، كە لە هەر یەكێكیان بڕێكی كەم بهێنە و تێكەڵی یەكتریان بكە، گیراوەی دووەمیش دەتوانی تەنیا بە رۆنی زەیتوون لەگەڵ هەندێك شیر ئەو كارە بكەی تا نینۆكەت جوان بێت.
- ئەگەر نینۆكی دەستكرد لە پەنجە دەكەی، وا باشترە لە وەرزی زستاندا دوور بكەوێتەوە لێیان، چونكە نینۆكی دەستكرد لە زستاندا سوودمەند نییە، لە كاتی لێكردنەوەی نینۆكی دەستكرد بە پارچە پەموویەك و بە سانایی لە پەنجەكانت بكەوە.
- دوای ئامادەكردنی گیراوەكان، تا شێوەیان وەك هەویر دەبێ، ئیدی هەویرەكە بسووە سەر نینۆكی پەنجەكانی دەست و قاچت، باشتریشە بەشێكی پێستی نزیك لە نینۆكەكان داپۆشێت.
- دوای دانانی ماسكە هەویرەكە، بۆ ماوەی (20) خوولەك چاوەڕوان بە، پاشان دەستت یان قاچت بخە ناو سەتڵە ئاوێكی شلەتێن، ئەگەر هەندێك خوێ كردە ناو ئاوەكە، زیاتر كاریگەری لە جوانكردنی نینۆكەكانی دەستت و پەنجەت دەبێت.
-پاشان دەست و قاچت وشك بكەوە، هەندێك كرێمی تەڕ و فازلین بەكاربهێنە، پاشان بە دەستت دەوروبەری نینۆكت بە نەرمی و بە وردی بشێلە، لە كۆتایی دەست و قاچت بشۆ، ئەو كارەش وا باشە دوو هەفتە جارێك بیكەیت، تا زیاتر كاریگەری هەبێت لە جوان كردنی نینۆكەكانی دەست و قاچت.
- بۆ ئەوانەی نینۆكیان كورتە و نینۆكەكانیان دەقرتَێنن، نینۆكەت ئەوەندە زۆر كورت مەبڕە، بۆ ئەوانەشی نینۆكیان درێژە، وا چاكە خۆت بپارێزی لە هەندێك كاری ماڵەوە كە رەنگە نینۆكەكانت بشكێنن.
- لە دوای قرتاندن و نینۆك كردن، سەرەوەی هەر نینۆكێك لوس و راست بكە، ئەوەش بە بڕبەن و مەورەدی نینۆك، وا باشە مەورەدی دار بەكاربهێنێ، تا بزانی نینۆكەت لووسە و رێكە، بە پارچە قوماشێكی پەموو بخشێنە، ئەو كاتە بۆت دەردەكەوێ كە نینۆكت دڕە یان رێك و تەواوە.
Top