حەوت ڕەفتار دەبێتە هۆی گەورەکردنی تەمەنت
November 1, 2016
رەنگا و ڕەنگ
1- ئه‌گه‌ر ڕۆژانه زۆر كاربكه‌یت، ئه‌وا ده‌بێته هۆی ماندووبوونت و بێتاقه‌تیت، دواجار ئەمەش ده‌بێته هۆی به‌ته‌مه‌ن بوونت و دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری وەک پێست چرچبوون.
2-زۆر خواردنی شیرینی و بایەخ نەدان بە ددانەکانت و پاکنەکردنەوەی زیانی هەیە و وردە وردە گرنگترین شت کە ددانەکانتە لەدەستی دەدەیت و ناچاری دەسکردنی دەبیت.
3-كه‌م خەوی گرنگترین خاڵە و پێویستە گرنگی پێ بدەیت و لایەنی کەم ڕۆژانە 7-8 کاتژمێر بخەویت، چونکە کەمتر لەو بڕە روخسار تێکدەدات و پێست بەرەو چرچی دەبات.
4-زۆربه‌ی كاته‌كانت له ڕۆژدا دانیشتویت و هیچ ناكه‌یت، به‌ڵام وه‌رزش كردن له‌و كاته‌نه‌دا زۆر سودی ده‌بێت بۆ گەنج بوونەوە و کەمکردنەوەی ته‌مه‌نت.
5-زۆر بەکارهێنانی ماكیاژ هۆکارێکی سەرەکیە، چونکە مادده‌ی كیمیایان تێدایه، كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر ده‌موچاوت و ته‌مه‌نت.
6-ماڵه‌كه‌ت زۆر به‌گه‌رمی ده‌هێڵیته‌وه، ڕاسته هەستێکی خۆش پێدەبەخشێت ماڵه‌كه‌ت له زستاندا گه‌رم بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری و زیانی خۆی هه‌یه و گەرمی زۆر هۆکارێکە بۆ گەورەبوونی تەمەن.
7-خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌ت، ئاو، خوارنه‌وه‌كان به‌گشتی له ڕێگای قه‌سه‌به‌وه ده‌بێته هۆی دروست بونی چرچی له‌ده‌وری لێوت و چاوه‌كانتدا.
