چۆنێتی هه‌ڵبژاردنی ماسكارای گونجاو؟

چۆنێتی هه‌ڵبژاردنی ماسكارای گونجاو؟
ماسکارا یەکێکە لە پێداویستیە سەرەکیەکانی ماکیاژ کردن، هۆکارێکە بۆ جوانکردنی چاوەکانت و دەرخستنیان بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش، بەڵام جۆری ماسکارەکە و هەڵبژاردنی باشترینیان زۆر گرنگە، چونکە ئەگەر جۆرێکی خراپ بێت جگە لەوەی شێوەی برژانگەکانت ناشرین دەکات زیانیشی دەبێت.
چۆن باشترین جۆری ماسکارا هەڵدەبژێرین؟
1-پێویسته‌ پێش هه‌موو شتێك جۆری ماسكاراكه‌ت هه‌ڵبژێریت، ئایا ده‌ته‌وێت دژی ئاو بێت یان نه‌خێر؟ ئه‌مه‌ش به‌پێی ئاوهه‌وای ژینگه‌كه‌ت ده‌گۆرێت ئه‌گه‌ر له‌ ژینگه‌یه‌كی گه‌رم و وشكدایت به‌ دڵنیای پێویست به‌ ماسكارای دژه‌ ئاوه‌، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ به‌ڵام پێویست هه‌ردوو جۆره‌كه‌ت هه‌بێت تا به‌ پێی رۆژ به‌كاریبهێنیت.
2-به‌پێی ره‌نگی چاو و پێست ره‌نگی ماسكاراكه‌ت هه‌ڵبژێره‌، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت برژانگه‌كانت به‌رز ده‌ركه‌ون ره‌ش هه‌ڵبژێره‌ تا سه‌رنجراكێش ده‌ركه‌ون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زۆر سروشتی ده‌ركه‌ون برژانگه‌كانت قاوه‌ی هه‌ڵبژێره‌.
3-ئایا ده‌ته‌وێت برژانگه‌كانت چۆن ده‌ركه‌وێت دواتر؟ بێگومان جۆری ئه‌و فڵچه‌یه‌ی كه‌ ماسكاراكه‌ی پێ به‌كارده‌هێنیت زۆر گرنگه‌ به‌پێی برژانگه‌كانت چونكه‌ دواتر به‌وشێوه‌یه‌ ده‌رده‌چێت كه‌ مه‌به‌سته‌.
4-ئه‌گه‌ر هاوێنه‌ی ره‌نگا و ره‌نگ به‌كارده‌هێنیت "عه‌ده‌سه‌" یان چاوه‌كانت هه‌ستیاره‌، ده‌بێت باشترین جۆری ماسكارا هه‌ڵبژێریت تا زیان به‌ چاو نه‌گه‌یه‌نێت، تا توشی خور و سوربوونه‌وه‌ نه‌بێت.
5-پێویسته‌ هه‌موو جۆرێك ئه‌و ماسكارایه‌ی به‌كاریده‌هێنیت 5 مانگ جارێك بیگۆریت جۆره‌كه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی توشی هه‌وكردن و به‌كتریا نه‌بێت.
Top