ڕێنمایی دروست بۆ جوان دەرخستنی لێوەکانت

ڕێنمایی دروست بۆ جوان دەرخستنی لێوەکانت
کێشانی هێڵی لێواری لێوەکان زۆر گرنگە لەکاتی ماکیاژکردندا پێش بەکارهێنانی سوراو، چونکە دەتوانیت بەهۆیەوە لێوەکانی بەرزتر و گەورەتر دەربخەیت و لەهەمانکاتدا شێوازێكی تر دەبەخشێت بە ڕەنگ و شێوازی ئەو سوراوەی دواتر بەکاریدەهێنیت و سەرنجڕاکێشی دەکات.
گرنگترین یاسا و بنەما و فێڵەکانی دیاریکردنی قەراغی لێوەکان بەشێوەیەکی دروست چین؟ بۆ ئەوەی بە جوانترین و سەرنجڕاکێشترین شێوە لێوەکانت دەربخەیت؟
1-یەکێکە لە هەڵەکانی جوانکاری بەکارهێنانی ڕەنگی زۆر داخراوترە یان تاریکترە لەڕەنگی سوراوی لێوەکە بۆ لێواری لێوەکان، ئاگاداربە هەرگیز ئەم هەڵەیە ئەنجام مەدە، هەوڵبدە یەک پلە تاریکتر یان تۆختر بێت لەڕەنگی سروشتی لێوەکەت یان سوراوەکەت.
2-ئەو قەڵەمەی بۆ لێواری لێوەکان بەکاریدەهێنیت پێویستە شێدار، نوک تیژ و بەرز یەکێکە لە گرنگترین ئەو بنەما سەرەکیانەی کەدەبێت لەو قەڵەمەدا هەبێت، چونکە ئاسانتر دەتوانیت هێڵی لێواری لێوەکانت بکێشیت.
3-دەتەوێت لێوەکانت زۆر گەورە دەرکەون، بەڵام ئەمە مانای ئەوەنیە زیادەڕەوی لەو هێڵەدا بکەیت کە بۆ لێواری لێوەکانت دەیکێشیت، چونکە شێوازێکی دەسکردنی و ناشرین پێدەبەخشێت، هەمیشە هەوڵبدە لەهێڵی ڕاستی لێوەکان لانەدەیت.
4-دیاریکردنی کەوانی نێوانی بەشی سەرەوەی لێوەکانت بەشێوازێكی رێک و جوان گرنگترین هەنگاوە، چونکە ئەو بەشە زیاتر لێوەکانت سەرنجڕاکێش دەکات ڕوخسارت گەنجتر دەردەخات.
5-ڕەنگە قەڵەمی دیاریکردنی لێواری لێوەکانت نەبێت ئاساییە و فێڵی دیکە زۆرە، دەکرێت سوراوی لێوەکانت بەکاربهێنیت بەڵام ڕەنگێکی مردوو بە کورتی (مات) بەکاربهێنە و سەرەتا قەراغەکان بکێشە و دواتر ئەو ڕەنگەی مەبەستە ئەوە بەکاربهێنە بۆ ناوەڕاستی لێوەکان.


خەندان
Top