ناوك: بارستەی گەردیلەی تێدا كۆبۆتەوەو لە پرۆتۆنی بارگە موجەب و نیوترۆنی بارگە یەكسان و بارستە چوون یەك پێكدێت. ئەلیكترۆنەكان: بارگەیان سالبە و ١٨٣٧ جار بچووكترن لە پرۆتۆن و نیوترۆن و بەدەوری ناوكە بارگە موجەبەكەدا بە خێرایی زۆر دەخولێنەوە. بەڵام وەك تێڕوانینەكەی بۆر نییە كە چوواندبووی بە خولاندنەوە هەسارەكان بە دەوری خۆردا لە خولگەی جێگیر و یەكساندا، بە پێچەوانەوە خولگەكان لە بۆشاییدان و هەندێكیان خڕن و هەندێكیشیان تەشیلەیی و چەند شێوەیەكی ئاڵۆزی دیكەیان هەیە. ئەم ئەلیكترۆنانە لەبۆشاییدا بەدەوری ناوكدا بەدووری گەورە لەیەكترییەوە دەخولێنەوە، ئەگەر بۆ نموونە وای دابنێین كە نیوەتیرەی ناوكی هایدرۆجین ١ سانتیمەترە، ئەوا تاكە ئەلكترۆنەكەی گەردیلەكە بەدەوری ناوكدا لەدووری نزیكەی ١ كم ـەوە دەخولێتەوە، ئەمەش مانای ئەوەیە كە بەشی زۆری گەردیلەكە بۆشاییە. ئەوەی كە لەمە دڵنیامان دەكاتەوە ئەوەیە كە چڕیی ناوكەكە زۆر لە چڕیی گشتی گەردیلەكە زیاترە. چڕی بریتییە لە بارستە لەسەر قەبارە، بۆ نموونە چڕیی ئاو ١ گم/سم٣ ـە، بە واتای ئەوەی كە ئەگەر خشتەكێكی پڕلە ئاو بهێنین كە درێژی هەر لایەكی ١ سم بێت، ئەوا بارستەكەی ١ گم دەبێت. چڕیی ناوك یەكسانە بە ٢ ملیۆن تەن/ سم٣. لەنێوان گەردیلەكاندا چڕی توخمی ئۆزمیۆم Os چڕییەكەی دەگاتە ٢٢.٤ گم/سم٣، ئەمەش بەڵگەیەكی دیكەیە كە دەیسەلمێنێ زۆربەی گەردیلە بۆشاییە.
پەنـــد و وتــــە