خۆشترین و ئاسانترین كار و ئەرك لە جیهاندا

خۆشترین و ئاسانترین كار و ئەرك لە جیهاندا
هەموو كەسێك خەون بەو كارەی ئەو كچە بەریتانییە دەبینێت، بەتایبەت ئافرەتان كە هێندە تامەزرۆی شیكۆڵاتەن، تەنانەت بە خۆشترین كار دادەنرێت، جگە لەوەی ئەمانەتی ژیانی كراوە، هەروەها زەمانەتی هەموو بەشێكی جەستەیان كردووە، بەتایبەت زمانی، ئەو كچە ناوی (هایلی بێركس)ـەو لەكارگەیەكی دروستكردنی بەرهەمەكانی شیكۆڵاتە و شیرنەمەنی كاردەكات و كاری ئەو تەنیا تامكردنی ئەو خواردنانەیە كە بۆ تاقیكردنەوە رەوانەی لای ئەو خانمە دەكرێن، ئەویش تامێكیان دەكات و بڕیاری خۆی لەسەر دەدات، ئەوەی سەیرە ئەگەر بەهۆی كارەكەی، زمانی یان ئەندامێكی جەستەی تووشی هەر نەخۆشییەك، یان رووداوێك بێت، بری (1400000) ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان كراوە، هەروەها ساڵانەش پشكنین و چاككردنەوەی ددانەكانی بەخۆڕاییە، تەمەنی (28) ساڵەو ماوەی (5) ساڵە ئەو كارە
Top