جوانكردنی ئۆتۆمبێل لەكوردستان و رازاندنەوەی فیل لەهیندستان

جوانكردنی ئۆتۆمبێل لەكوردستان و رازاندنەوەی فیل لەهیندستان
بەزمی ئۆتۆمبێل جوانكردن، بۆتە نەریتێكی باو لە نێو گەنجانی كوردستان و هەندێ ئۆتۆمبێل دێنەبەرچاوت وەك فرۆشگای كەرەستەی جوانكاری دەردەكەون، هیچ سوودێكی دیكەشی نییە. لە وڵاتی هیندستانیش هەمان حاڵەت هەیە، بەڵام ئەوان لە جیاتی ئۆتۆمبێل، فیلیان هەیەو هەر یەكە فیلەكەی خۆی بە جوانترین شێوەو نەخش و رەنگ دەڕازێنێتەوە. ئەو وێنانە لەلایەن وێنەگرێكی فەڕەنسی بە ناوی (چارلز بۆرگیە)گیراون. ئەو كارە سەیرە لە شاری (گایپۆر) ئەنجام دەدرێت، تەنانەت ساڵانە فیستیڤاڵیش بۆ دەستنیشانكردنی جوانترین فیلی رازاوە ئەنجام دەدرێت، خاوەن فیلی هەڵبژێردراویش خەڵاتی فیلەكە وەردەگرێت، كە خواردنی ساڵێكی فیلەكەیەتی بە خۆڕایی، بەڵام رازاندنەوەو جوانكردنی ئۆتۆمبێلەكانی لای خۆمان، بێسوودەو خەڵاتیشی نییە.
Top