شێوازی مۆدی جل و بەرگ، هەر یەكە پێویستی بە رەنگ و نەخشێكە، هەندێك جاریش شێوازی دروێنی جلەكە كاریگەردەبێت، ئەگەر لەسەر دەستی بەرگدرووێكی لێهاتوو ئامادە كرابێت. ئێستا زیاتر كچان گرنگی بە رەنگی جل و بەرگ دەدەن، چونكە رەنگ كاریگەرترە لە شێوازە و ستایلی جل. رەنگ و شێوازی رەنگە پلنگ، كە جۆرە قوماشێكە لە شێوەی نەخش و رەنگی پلنگ وەرگیراوە، زیاتریش لە جلی ئافرەتان دروست دەكرێ، تا ئێستاش پسپۆران نازانن جوانی ئەو رەنگە لە چی دایە و نهێنی سەرنج راكێشی ئەو جلە چۆنە ! رەنگ و شێوازی پلنگ، زیاتر كراس و بلووزی لێ دروست دەكرێ، پانتۆڵی شێوە پلنگ هەیە، كە سەرنج راكێش و ناسكە، رەنگی پلنگە، زیاتر لە رەنگی سوور و زەرد نزیكە، خانە خانەی رەشیش لەناو رەنگە سەرەكییەكەدا هەیە، ئەوەش وا دەكات كە بەرچاو و رازاوە بێت، مۆدی لەم جۆرە لە كوردستانیش هەیە، دەتوانی بۆ ئاهەنگ و چوونە دەرەوە و بازاڕ ئەو جۆرە مۆدە لەبەر بكەیت.