چەند ستایلی جلوبەرگی پاییز

چەند ستایلی جلوبەرگی پاییز
جلوبەرگی ئەم وەرزە، بە جوانترین مۆدەكانی ساڵ دادەنرێن، چونكە ئافرەتان دەتوانن هەموو جلێك لەبەر بكەن، واتە دەكرێت جلێكی زستانە لەگەڵ جلێكی هاوینە تێكەڵ بكەن، تا ببێتە مۆدێكی تێكەڵ بۆ وەرزی پاییز، لێرەوە (5) ستایلی ئەو وەرزەتان بۆ دەخەینەڕوو:
- بلووزێكی پەمووی قۆڵدرێژ و پانتۆڵی كراوە: مۆدێكی ناسكە، بۆ كاتی دەوام و زانكۆ لەبەر دەكرێت، دەشتوانی قەمیسێكی كلاسیك لەگەڵ بلووزەكە بپۆشیت.
- بلووزی یەخە بەرزو تەنوورە: مۆدێكی سەرنجڕاكێشە، با رەنگی بلووزەكەو تەنوورەكەت هەمان رەنگ بێت، لەگەڵ پۆتێكی كورت.
- بەدی كراوەو پانتۆڵی كەمەربەرز: مۆدێكی شایستەیە، بۆ دەرچوون و بۆنە دەپۆشرێت، هەوڵدە بەدییەكە تەسك نەبێت و هاوشێوەی پانتۆڵەكە بێت.
- كراسی عەزی و پێڵاوی پاژنەبەرز: شایستەترین مۆدی جلی پاییزە، كراسێكی كورت، یان درێژ لەگەڵ پێڵاوی پاژنە بەرز، مۆدێكی نایابی دەبێت.
- چاكێت و تەنوورەو قەمیس: مۆدی جلێكی فەرمییە بۆ شوێنی فەرمی و میوانی و سەردان دەپۆشرێت، هەوڵبدە رەنگەكان لەلایەن خۆتەوە هەڵبژێری تا ئاسوودەترت بكات.
Top