ئەگەر لە ژیان بەختت گەورە بێت، شێوەت لە كەسایەتییەكی ناوداری جیهانی دەچێ و تۆش بە هۆی ئەوەوە ناسراو و دەوڵەمەند دەبیت، ئەوە چیرۆكی ژیانی (لویس ئۆرتێز)ە، ئەو كوڕە گەنجەی بێ ئیش و كارە و تەمەنیشی (43) ساڵە، لویس لە ئەمریكا دەژی و شێوەی لە سەرۆكی ئەمریكا (باراك ئۆباما) دەچێت، ئەگەر زۆر بە وردی لێ نزیك نەبیتەوە، وادەزانی ئەوە سەرۆكی ئەمریكایە ! لویس زۆربەی كات لە نێو خەڵكە و وێنەی لەگەڵدا دەگرن، ئەویش لە بەرامبەر وێنە و نزیك بوونەوەیان داوای پارەیان لێدەكات، هەر بەم هۆیەشەوە ئێستا ناسراو بووە و تەنانەت دەوڵمەندیش بووە، ئەوەتا تا كۆتایی ئەمساڵ، نزیكەی (60) هەزار دۆلاری دەست كەوتووە لەو كارانەی دەیكات، وەك ئەوەی هاوشێوەی باراك ئۆباما بێت.