كرێمی سەرەكی (ئەساس)
October 31, 2016
رەنگا و ڕەنگ
- ماوەی هەر (2) مانگ جارێك كرێمەكەت بگۆڕە، چونكە تا زۆر بمێنێتەوە زیاتر بێ سوود دەبێت و جوانی لە دەست دەدات، هەوڵبدە هەمان ئەو جۆرە كرێمەی خۆت پەیدا بكەیتەوە، بەڵام نوێ بكەوە و ئەوەی پێشتر بۆ ماوەیەكی زۆر بەكارمەهێنە.
- وا باشە ئەو كرێمە هەڵبژێریت، كە رەنگی پێستت بە یەك یان دوو نمرە دەكاتەوە، چونكە زیاد لەو نمرەیە جوانیت دەشێوینێت و كەمتریش رەنگی روخسار و ملت جیاواز و دیار دەكات.
- هەردەم كرێمی ئەساس لە رۆژدا بەكاربهێنە، چونكە بەكارهێنانی لە شەودا ئەوەندە كاریگەری نابێ لەوەی لە رۆژدا دەیبێت.
- ئەگەر كرێمی ئەساست بەكارهێنا، رەنگەكەی بووە هۆی جیاوازی لە رەنگی پێستت و جەستەدا، وا باشە ئەو رەنگە بەكارنەهێنیت، یان رەنگێكی دیكە لەگەڵ بەكاربهێنە بۆ هاوشێوە كردنی رەنگی روخسارت.
- هەوڵبدە هەردەم كرێمی رەنگی نیمچە زەرد هەڵبژێرە، یان ئەوەی بە رەنگی خاكی ناسراوە، چونكە ئەو رەنگە رەنگی سەرەكی پێستە و بەمەش كاریگەری تەواوی دەبێـت لە جوانیت.
