كرێمی سەرەكی (ئەساس)

كرێمی سەرەكی (ئەساس)
- سەرەتا دەبێ جۆری پێستی روخسارت بناسی، كە ئایا چەورە یان وشكە یان ئاساییە، هەروەها بزانە ئەو كرێمەی بەپێ زانیاری خۆی كە لەسەری نووسراوە، هاوشێوە بێت لەگەڵ شێوەی پێستت، تا هیچ گرفتێكت بۆت دروست نەكات.
- ماوەی هەر (2) مانگ جارێك كرێمەكەت بگۆڕە، چونكە تا زۆر بمێنێتەوە زیاتر بێ سوود دەبێت و جوانی لە دەست دەدات، هەوڵبدە هەمان ئەو جۆرە كرێمەی خۆت پەیدا بكەیتەوە، بەڵام نوێ بكەوە و ئەوەی پێشتر بۆ ماوەیەكی زۆر بەكارمەهێنە.
- وا باشە ئەو كرێمە هەڵبژێریت، كە رەنگی پێستت بە یەك یان دوو نمرە دەكاتەوە، چونكە زیاد لەو نمرەیە جوانیت دەشێوینێت و كەمتریش رەنگی روخسار و ملت جیاواز و دیار دەكات.
- هەردەم كرێمی ئەساس لە رۆژدا بەكاربهێنە، چونكە بەكارهێنانی لە شەودا ئەوەندە كاریگەری نابێ لەوەی لە رۆژدا دەیبێت.
- ئەگەر كرێمی ئەساست بەكارهێنا، رەنگەكەی بووە هۆی جیاوازی لە رەنگی پێستت و جەستەدا، وا باشە ئەو رەنگە بەكارنەهێنیت، یان رەنگێكی دیكە لەگەڵ بەكاربهێنە بۆ هاوشێوە كردنی رەنگی روخسارت.
- هەوڵبدە هەردەم كرێمی رەنگی نیمچە زەرد هەڵبژێرە، یان ئەوەی بە رەنگی خاكی ناسراوە، چونكە ئەو رەنگە رەنگی سەرەكی پێستە و بەمەش كاریگەری تەواوی دەبێـت لە جوانیت.
Top