هەنگاوەكانی ماكیاژ و بۆیەی روومەت
October 31, 2016
رەنگا و ڕەنگ
هەنگاوی یەكەم: كاتێك هەر ماركەیەكی بۆیەو سووراوی روومەتت هێنا، سەرەتا پێویستە سووراوی روومەت (Creamy Blush) لە روومەتت بدە، كە هەر رەنگێك بێت، بەتایبەت لەو (4) رەنگە باوەی كە دانراون ئەوانەن: رەنگی رۆژهەڵاتی، رەنگی مل، رەنگی كلاسیك، رەنگی تاریك، یان تۆخ، گرنگە رەنگەكان بە پەنجەكانت بسوێنیت، تا دەگەیتە سەر گەردنت.
هەنگاوی دووەم: كرێمی برۆنزی، دوای دانانی رەنگی روومەت، پێویستت بە رەنگی برۆنزی دەبێت، كە بە كرێمی برۆنزەر ناسراوە (Bronzer Creamy) كە هاوشێوەی نەرمونییانی تیشكی خۆر خۆی نیشان دەدات، ئەو رەنگەش دەبێ لە ژێرەوەی روومەت و سەرووی چەنەگە بدەیت.
هەنگاوی سێیەم: كرێمی تیشك، یان بریقە (Creamy Illuminator)، رەنگێكی گرنگە دوای ئەوەی هەردوو رەنگەكانت بەكارهێنا، پاشان ئەو رەنگەی لێبدە، بە درێژایی بەشی سەرەوەی روومەت و ژێر چاوەكان، هەروەها ژێر لووتیش لەبیر مەكە، تا بە جوانی بریقەی هەبێت.
