رەنگە زۆربەی كچان و خانمان، هەندێ لەو كوڕانەیان بە دڵ نەبێ كە كاری سادەو ئاسایی دەكەن، پێچەوانەش راستە كە بەشێكی دیكە دڵیان بۆ كوڕی كرێكار و كاسب دەچێ. ئەو كوڕە پاكستانییە كەسێكی سەرنجڕاكێشە، ئەگەرچی كاری چایچییەتی دەكات، بەڵام ماوە ماوە كچانی شارەكەی سەردانی دەكەن و بەهۆی جوانیی چاوەكانی و شێوەی وێنەی لەگەڵدا دەگرن. ئەو كوڕە گەنجە ناوی (ئەرشەد خان)ـەو تەمەنی (18) ساڵەو لە شاری ئیسلام ئابادی وڵاتی پاكستان دەژی، ئێستا بۆتە كەسێكی ناسراو، تەنانەت ئافرەتانیش سەردانی چایخانەكەی دەكەن بە جوانی ئەو كوڕەوە چاییەك نۆش دەكەن، دوای ئەوەی وێنەگرێكی پاكستانی بە ناوی (جیڤارا ئەلی)، چەندین وێنەی ئەو كوڕەی بە سەرنجڕاكێشترین شێوە گرت، دوای بڵاوبوونەوەی وێنەكانی ئەگەرچی هەڕەشەی لێكراوە، بەڵام ئەو كوڕە بەردەوامە لە پێشوازیكردنی خۆشەویستان و هەوادارانی خۆی، رۆژانە چەندین كەس سەردانی دەكەن و وێنەی لەگەڵدا دەگرن، بڕیاریشی داوە كە لە داهاتوودا جگە لە كاری چایچییەتی كاری نمایشكاری جلوبەرگیش بكات.