چەند نەریتێكی رۆژانە زوو پیرت دەكەن
October 31, 2016
رەنگا و ڕەنگ
نابێت بە یەكجاری خۆت لە چەوری بپارێزیت، بە بیانووی خۆلاوازكردن، دەتوانی ئەو چەورییانە بخۆیت كە (ئۆمیگا-3)ی تێدایە.
نووستن لەسەر لاتەنیشت ئەگەرچی بۆ پشت باشە، بەڵام بۆ رووخسار زیانی هەیە، پێست لەسەر دەقێك تا بەیانی دەهێڵێتەوە، ئەو كارەش مەكەو لەسەر پشت بخەوە، هەورەها خۆت لە جگەرەكێشەكان بەدوور بگرە، لە بیرمەكە خۆت لە تیشكی هەتاویش بپارێزە، مەهێڵە لە شوێنێكدا بیت، كە زۆر گەرم بێت، با خەوت لە (7) كاتژمێر كەمتر نەبێت، لە دوودڵی و نیگەرانیش خۆت بە دوور بگرە.
