چۆن ئێكسسوار هەڵدەبژێری
October 30, 2016
رەنگا و ڕەنگ
- هەر ئێكسسوارێك گوزارشت لە جوانی خۆی دەكات، مۆدەی ئێستای ئەو وەرزە زیاتر ئێكسسواری گەورەن، بەڵام ئەوەندەش گەورە نەبێت كە بەشێكی زۆری جەستە بشارێتەوە.
- ئەگەر بەژن و باڵات كورتە، ناكرێت ئێكسسواری قاش گەورە لەبەر بكەی، چونكە جوانیان پێچەوانەی یەكترە و جوانیت دەشێوێنێت.
- ئەو رۆژانەی جلی بە مل لەبەر دەكەی، پێویستت بە ملوانكە نابێ، تەنیا ئەو رۆژانە لەملیان بكە كە ملت بەدەرەوە دەبێت.
- سەبارەت بە بازنی دەست، ئەگەر سەر دەستی جلەكەت درێژ بوو، دەبێ بازنی بچووك لە دەست بكەیت، ئەگەریش سەر دەستی جلت بچووك بوو، بازنێكی گەورە لە دەست بكە.
- لە بارەی رەنگی ئێكسسوارەوە، بزانە چ رەنگێك لەگەڵ رەنگی پێستت شیاو و گونجاوە، لەم كاتەدا زیاتر رەنگی سەوز و سوور و قاوەیی، شا رەنگە بۆ ئێكسسوار، كچانیش دەتوانن هاو رەنگی نێوان ئێكسسوار و جل و ماكیاژیان دروست بكەن، بۆ نموونە دەتوانن رەنگی گوارە و جەنتا هاورەنگ بێت یان دەتوانین رەنگی بازن و پێڵاو لە هەمان رەنگ بێت.
- هەوڵبدە زێدەڕۆیی نەكەی لە زۆر لەبەر كردن و پۆشینی ئێكسسوار، چونكە هەندێ جار لە جیاتی جوانت بكات، بەڵكو جوانیشت دەشێوێنێت.
