ئوتۆمبێلی داهاتوو چۆن دەبێت !

ئوتۆمبێلی داهاتوو چۆن دەبێت !
بیرۆكەی داهاتوو بۆ شێوەی ئوتۆمبێل زۆرن، هەندێكیان دەڵێن: ئەو جۆرە ئوتۆمبێلانەی ئێستا نامێنن و شێوەی دیكە دەردەكەوێ، وەك چۆن ساڵانی پێشوو جۆرە ئوتۆمبێلێك هەبوو، ئێستاش جۆری دیكە هەن، بەڵام بیرۆكەكە بۆ دوو ئاراستە دەڕوات، یەكێكیان جیهانی ئوتۆمبێل بەرەو پێشكەوتووتر دەچێ، ئەوەی دیكەش بۆ سادەیی و كاری گونجاو دەبێت، بەپێی بیڕورای (دۆمنیك ویكلۆس)ی دیزاینەری فەڕەنسی، كە داهاتووی ئوتۆمبێل سادە دەبێ لە شێوە و زیرەك دەبێت لە لێخوڕین، هەر بۆیە ئەویش ئوتۆمبێلێكی دروست كردووە، كە خۆی ئاراستەی رۆیشتن بە كۆمپیوتەر دیاری دەكات، هەروەها لەناو ئوتۆمبێلە سیسەمێكی خەوتنی داناوە كە كاكی شوفێر بۆ خۆی بخەوێ و سەرخەوێك بكات و ئوتۆمبێلەكەش بیگەیەنێتە شوێنی مەبەست.
Top