ماسك بۆ جوانكردنی روخسارت
October 28, 2016
رەنگا و ڕەنگ
- ماسكی قاوە و كاكاو، رەنگە خانمان بڵێن كاكاو و قاوە بۆ خواردنەوەیە، وەك دەزانین ئەوانەی قاوە زۆر دەخۆنەوە هەردەم پێستیان جوان دەبێ، ئێوەش دەتوانن لە قاوە و كاكاو گیراوەیەك بۆ پێستی روخسارتان ئامادە بكەن بەم رێگەیە، كەوچێكی خواردن لە قاوە و كاكاو بهێنە، پاشان لەگەڵ هەنگوین تێكەڵیان بكە، هەندێك ئاوی لەسەر بكە تا وەك هەویرێكی لێ دێ، پاشان بە كەوچكەكە تێكەڵیان بكە تا بە تەواوی تێكەڵی یەك دەبن، پاشان ئەو هەویرە قاوە و كاكاوە بەسەر پێستی دەم و چاوت بسوێنە، بۆ ماوەی (20) تا (30) خولەك جێ بهێڵە، واباشە لە نێوان ئەو كاتەدا، بە پەنجەت پێستی دەم و چاوت پەرت بكە بە جوڵەی بازنەیی، پاشان كە كاتەكە تەواو بوو، دەم وچاوت بە ئاو بشۆ.
- ماسكی تەماتە و هەنگوین : خانمان دەتوانن سوود لە بەروبوومید سرووشتی وەربگرن بۆ جوانی پێستیان، بە تایبەت پێستی دەم و چاو، كەوچێك لە دۆشاوی تەماتە بهێنە، لەگەڵ هەنگوین تێكەڵی یەكتریان بكە، دواتر بە جوانی تێكەڵیان بكە كە وەك هەویرێكی نەرمی لێ دەرچێت، پاشان ئەو هەویرە بخە سەر دەم و چاوت، واچاكە پارچە خەیارێك لەسەر هەردوو چاوت دابنێ و چونكە چرچ و لۆچی دەوروبەری چاو ناهێڵێت، ئەو شلە هەویرە بۆ ماوەی (30) خولەك لەسەر دەم و چاوت بمێنێتەوە و پاشان دەم و چاوت جوان بشۆ، ئەو كارە با هەفتەی (2) جار بێت و دوای مانگێك دەزانی پێستی دەم و چاوت چەندە ناسك و جوانی لێهاتووە.
