كچه‌كه‌ی‌ تۆم كرۆز بووه‌ جوانترینی‌ جیهان

كچه‌كه‌ی‌ تۆم كرۆز بووه‌ جوانترینی‌ جیهان
سوری‌ كرۆز كچی‌ ئه‌كته‌ری‌ به‌ناوبانگی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ تۆم كرۆز نازناوی‌ جوانترین و ئه‌نیقترین منداڵی‌ جیهانی‌ له‌ده‌ستهێنا به‌پێی راپرسییه‌كی‌ رۆژنامه‌ی‌ "تویستد توی" به‌ریتانی‌.
به‌پیی ئه‌نجامی‌ راپرسییه‌كه‌ سوری‌ توانیوتی‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنێت و هه‌ریه‌كه‌ له‌ بلو ئیفی‌ و ویو پله‌ی‌ دووه‌م و سێ یه‌میان به‌ده‌ستهێناوه‌و كچه‌كه‌ی‌ دیفید بێكهامیش پله‌ی‌ پێنجه‌می‌ به‌ده‌ستهێناوه‌.
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌یت هۆڵمز له‌ تۆم كرۆز جیابوویه‌وه‌، تائێستاش چه‌ند پڕوپاگه‌نده‌یه‌ك له‌باره‌ی‌ كچه‌كه‌یانه‌وه‌ "سوری‌" ده‌كرێت و ده‌وترێت كه‌ بایی ملیۆنێك دۆلار جلوبه‌رگ و پێڵاوی‌ هه‌یه‌.
Top