ماکیاژ و گرفتەکانی خانمان و چارەسەرکردنی
October 27, 2016
رەنگا و ڕەنگ
بەکارهێنانی ئایلەنێر بە ناڕێکی ئه‌م كێشه‌یه ناخۆشترین و هه‌راسانترین كێشه‌یه بۆ ئێمه‌ی ئافره‌ت، بۆ چاره‌سه‌ركردنی دوو ڕێگه هه‌یه:
یه‌كه‌م: به‌كارهێنانی تیپ، پێش ئه‌وه‌ی كه ئایلەنێر بكه‌یت، پارچه‌یه‌ك تیپ ببڕه و بیده لەنزیك برژانگه‌كانت، دوای ئه‌مه‌ش ده‌توانیت كه ئایلەنێر به‌كاربهێنیت بێ ئەوەی ناڕێک بێت.
دووه‌م: لۆكه‌یه‌ك به‌كاربهێنه كه ده‌رمانی ماكیاژ سڕینه‌وه‌ی پێوه‌بێت وەک تۆنەر، ئەو به‌شه زیادانه‌ی كه ناته‌وێت دەیسڕێتەوە.
2-ماسكارا له‌سه‌ر پێڵوی چاوه‌كانت، دوو ڕێگا بۆ چاره‌سه‌ركردنی:
یه‌كه‌میان: به لۆكه‌یه‌ك بیسرە، دوای ئه‌وه‌ی كه پێڵوی چاوه‌كانت پیس بووه.
دووه‌میان: كارتێك یان كه‌وچكێك دانێ له‌دوای برژانگه‌كانته‌وه، ئینجا ماسكاراكه‌ت بكه.
3-سوراو به ددانه‌كانته‌وه:
دوای ئه‌وه‌ی كه سوراوت كردووه په‌نجه‌ت له‌سه‌ر ددانه‌كانت دابنێ، تا سوراوه‌كه تۆزێك وشك ده‌بێته‌وه، یان ئەگەر سوراوی سورت کرد کلێنسێک بخەرە سەر لێوەکانت و بۆدرە یان پاودەر بخەرە سەر ئەو ئاستە پاشان لایبەرە، ئەمەش هۆکارێکە بۆ زوو کاڵنەبوونەوەی سوراوەکە بە درێژای ڕۆژ و ڕێگەش نادات بچێت لە دانتەوە.
4-نه‌مانی ماكیاژی پشت چاوه‌كانت:
ماکیاژێکی سه‌ره‌تای ساده له‌ژێر ئه‌و ماكیاژه‌ی كه خۆت ده‌ته‌وێت بیكه.
خەندان
