كاتێك ئەو باڵەخانە دەبینیت، بە چاوەكانت بڕوا ناكەیت لە سەرنجڕاكێشی و سەیری دیزاین و شێوەی ئەندازەی باڵەخانە لەسەر باڵەخانەكانی ئەو شوێنە گەشتیارییەی دەكەوێتە ناوچەی (مارینا بای ساندس) لە وڵاتی سەنگافوورە. شێوەی ئەندازەیی ئەوەندە سەیرە، خەڵك تەنیا بۆ سەیركردن و وێنەگرتنی سەردانی دەكەن، چونكە چەند باڵەخانەیەكی لاكێشەیەو لەسەر یەكتر دانراون، ئەو باڵەخانەیە لە (31) كەرت پێكدێت، هەر یەكە لەسەر ئەوەی دیكەیە، لەلایەن ئەندازیاری ئەڵمانی (بۆرو ئۆلی سچێرن) نەخشەی ئەندازەیی بۆ دانراوە و سەرپەرشتی كراوە. ماوەی (3) ساڵی خایاندووە تا بە تەواوی دروستكراوە، نزیكەی (6000) هەزار كرێكار بە درێژایی ئەو سێ ساڵە كاریان تیایدا كردووە، زۆربەی كەرتەكانی ئەو باڵەخانە كراوەتە شوێنی گەشتیاری و مۆتێل و میوانخانە، بە سەرنجڕاكێشترین شێوەی ئەندازیاری دادەنرێت و خەڵاتی جوانترین باڵەخانەی ئاسۆیی بەدەستهێناوە. تێچووی ئەو پرۆژەیە (2) ملیار دۆلارە.