بە پڕ گەشتیارترین ناوچەی گەشتیاری دادەنرێت، رۆژانە بە هەزاران گەشتیار لە وڵاتانی جیهان سەردانی ئەو كەنداوە بچووكە دەكەن، سەیری ئەو كەنداوە لەوەدایە، هاوشێوەی (ناڵی ئەسپە – Horse Bend )، دەكەوێتە ناوچەی (تاج) شاری (گلێن كانیۆن) بە دووری (6) كیلۆمەتر لە باكووری ویلایەتی ئەریزۆنای ئەمریكی، ئەوەی سەیرە ئەو كەنداوە لە رووی جیولۆجییەوە دروست بووە و دەستكاری كەسی بۆ نەكراوە، وەك ئەوەی ئەسپێكی گەورە بەو شوێنە تێپەڕ بووە و پێی لەو كەنداوەدا ناوە. بەرزی ئەو كەنداوە دەگاتە (1300) مەتر لەسەر ئاستی دەریا، هەروەها بە بەرزی (980) مەتر لەسەر ئاستی رووباری كۆلۆرادۆ، گردێكی بەرز و گەورەی لێی دروست بووە، ئاوی رووباریش بە دەوروبەری ئەو گردەدا دەخوولێتەوە، وەك ئەوەی بە دەست دروست كرابێت، درێژی دەگاتە (4) میل، لە نێو ئاوەكەیدا چەندین بەلەم و كەشتی بچووكی گەشتیاری دەخوولێنەوەو خەڵكیش بە دیار دیمەنە سەرنجڕاكێشەی ئەو كەنداوە خۆشی وەردەگرن و وێنەش دەگرن.