ئەگەرچی جێگەی سەرنج و باوەڕ نییە، بەڵام ئەو دیاردەیە ماوە ماوە دەردەكەوێت، تەنانەت لە نێو خێزانانی كوردیش ئەو حاڵەتە بووە، كە رەنگ و شێوەی منداڵانی خێزانێك وەك یەك نین، واتە هەر یەكە رەنگ و شێوەیەكە، وەك زانیومانە جمكەكان هاوشێوەو هاوڕەنگن، بەڵام كاتێك دووانەكان هاوشێوەی نابن، ئەو كاتە دەبێتە حاڵەتی دەگمەن، وەك ئەو دوو كچە بەریتانییەی، لە دایك و باوكێكن، بەڵام رەنگی پێستی هەر یەكێكیان جیاوازە لەوەی دیكە، (لوسی و دۆنا) ئێڵمەر، ئەو دوو كچە (18) ساڵە، لە دایكبووی (1997) و لە دایكێكی بە رەگەز جامایاكی و باوكێكی بەریتانیی چاویان بە دنیا هەڵهێناوە، وەكو (ماریا و فینس ئێڵمەر)ی دایك و باوكی جمكە دوو رەنگەكە دەڵێن: بیرمان بۆ ئەوە نەدەچوو كە جمك بن و هەر یەكەش رەنگێك بێت، دوای پشكنین بۆمان دەركەوت كە دووانەن، بەڵام دوای لە دایكبوون تووشی سەرسوڕمان بووین، لە جیاوازی رەنگی پێستی هەردوو كچەكەمان، كە یەكێكیان سپی پێست و پرچ زەرد و چاو شینە، ئەوەی دیكەش ئەسمەر و چاو قاوەیی و پرچ لولە، تەنانەت تا ئێستاش بەیەكەوە دەچنە دەرەوە و قوتابخانە و هەموو كاتەكانیان بەیەكەوەیە و كەسیش بیری بۆ ئەوە ناچێت كە دووانە و خوشك بن.