پانتۆڵی كراوە و فراوان لوتكەی جلوبەرگە

پانتۆڵی كراوە و فراوان لوتكەی جلوبەرگە
ئەگەرچی مۆدی ساڵانی حەفتاو هەشتاكان بوو، بەڵام ئەمساڵ لەلایەن پسپۆڕان و دیزاینەرانی جلوبەرگەوە ئەو مۆدە زیندوو كرایەوە تا ئافرەتان لە مۆدەی تەسكی پانتۆڵەكان رزگاریان ببێت، بۆیە داوایان كردووە روو لەو شێوازە نەوازیەی پانتۆڵی كراوەو فراوان بكەن. (تۆپات)، ئەو شێوازەی پانتۆڵی كراوە، لە ئێستادا لە ژێر مۆدی (Wide leg Pants) هاتۆتەكایەوە، لەم بارەیەوە پێگەی (ئەنا زەهرە)، رێنماییەكانی بۆ ئەو جۆرە پانتۆڵە لە (4) خاڵدا دەستنیشان كردووە:
- رەنگی تاریك: كاتێك پانتۆڵی فراوان و كراوە هەڵدەبژێریت، پێویستە رەنگەكەی تۆخ و تاریك بێت، وەك سەوزی تۆخ، رەشی كل، قاوەیی، یان رەش، تا زیاتر شێوەت گەورەتر نیشان نەدات.
- پێوانەی پانتۆڵی كراوە: لەم جۆرە مۆدەدا، تەنانەت سەنتیمەترێك تەسكتر، یان بەرینتر، دەبێتە هۆی شێواندنی جەستە و لەش و لارت، بۆیە گرنگە پێوانەی خۆت هەڵبژێری ئەگەر زۆریش ماندووت بكات.
- بەشی جلی سەرەوە: كاتێك ئەو جۆرە پانتۆڵەت هەڵبژارد، پێویستە بەشی سەرەوەی جلەكەت پێچەوانەی ئەو مۆدە بێت، ئەگینا وەك كیسەیەك دەردەكەویت، وەك بلووز و كراسی تەسك و بێ قۆڵ.
- پێڵاوی پاژنەبەرز: ئەگەرچی دەگوترێت پانتۆڵی كراوەو پاژنەبەرز پێچەوانەن، بەڵام ئەوە راست نییە، بۆیە پێویستە باڵات بەرزتر دەربكەوێت كاتێك پانتۆڵی كراوەت لەبەر دەبێ، بەم چەشنە پاژنەبەرز هەڵبژێرە.
Top