ترسناكترین پرد

ترسناكترین پرد
ئەو پردە سادەو ترسناكە، دەكەوێتە باكووری وڵاتی پاكستان، ناوی ئەو پردە (حۆسەینی)یە، لە ساڵی (1910) دروست كراوە، كە گوندێكی بناری چیایەك بە ئاوەدانی دەبەستێتەوە. زۆربەی بەشەكانی پردەكە لە دار و تەل دروست كراوە، تەنانەت ئەوەندە ترسناكە ئەوانەی بەسەریدا تێدەپەڕن، بڕواناكەن دەربازیان ببێت و مردنی خۆیان دەبینن. پردەكە دەكەوێتە سەر رووباری (بۆریت) و درێژییەكەی دەگاتە (830) مەتر، تا ئێستا نۆژەن و كاری چاككردنەوەی بۆ نەكراوە، تەنانەت حكومەتی ئەو وڵاتە بیر لەوە ناكاتەوە كە پردێكی سەلامەت بۆ خەڵكی ئەو ناوچەیە دروست بكات، تەمەنی ئەو پردە سەدەیەك دەبێت، تەنیا لە ساڵی (1978) پیاوێكی ئەو ناوچەیە هەندێ كاری چاككردنەوە و توندكردنی بۆ كردۆتەوە.
Top