پاییز، بە وەرزی مۆد و ئێكسسوارەكان ناسراوە، هەمیشە لەو وەرزەدا مۆدی ساڵی پێشوو و داهاتووی دەردەكەون و دەبنە هەوێنێك بۆ مۆدی ساڵی نوێ، ئێكسسوارەكانیش هەمان رۆڵی جوانیی جلوبەرگ دەبینن، سەرنجڕاكێش و ناسكن كاتێك ئافرەتان هەڵیاندەبژێرن و بەكاری دەهێنن. لە وەرزی گەڵارێزان و خەزانیشدا، مۆدی ئێكسسواری زیاتر بایەخیان پێدەدرێت، بەهۆی ئەوەی لە وەرزی زستاندا كەمتر دەردەكەون. ماركەی (ئێكسسواریز)، مۆدە تازەكانی بۆ پاییزی (2016) نیشان دا، كە لەلایەن خانمە نمایشكاری ئەمریكی (دری هەمنگوای) پۆشراوە. لەم مۆدەیەدا، زیاتر بایەخ بە ملوانكە و بازنی گەورە دراون، لەلایەكی دیكەشەوە ماركەی (ڤینتاج- Vintage) پێیانوایە شای ئێكسسوارەكانی ئەو وەرزە، بریتییە لە گوارە و بازن، ئەوەی هاوبەشە لە نێوان هەردوو ستایڵدا، بریتییە لە بازن. ماركەی (دۆچیش)، ئێكسسواری تەوقە و شاڵ و گوارەی درێژیان بە مۆدی ئەو وەرزە ناساندووە، خانمانیش سەربەرستن لەوەی كام لەم مۆدانە هەڵبژێرن تا ببنە ستایلی ئێكسسوارەكان لە وەرزی پاییزدا.