وێنەیەك جیهانی سەرسام كردووە

وێنەیەك جیهانی سەرسام كردووە
ئەو وێنەیەی هەموو جیهانی سەرسام كردووە، تا ئێستاش لێكدانەوەی جۆراوجۆری بۆ دەكرێت، كە ئاخۆ بوونی ئەو حاڵەتە سەیرە لەو وێنە كۆنەدا چییە و چۆنە، ئەو وێنەیە كە (15) كچی كرێكاری تێدایە، لە ساڵی (1900) گیراوە، لە كارگەیەكی وڵاتی ئێرلەندا، لەو كاتەدا تەنیا وێنەی رەش و سپی هەبووە، كەچی لە وێنەكەدا، دەستێك لەسەر شانی یەكێك لە كچەكاندا دەردەكەوێت، بەبێ ئەوەی دەستی كەسێك بێت، تەنانەت كەسیشی لە تەنیشت نییە، ئەوەی جێگەی سەرنجە لەو سەردەمەدا هیچ پرۆگرامێكی فۆتۆشۆپ و دەستكاری وێنە نەبووە، پرسیارەكە لەوەدایە، ئاخۆ ئەو دەستە چییە لەسەر شانی ئەو كچە، ئایا بیر بۆ جنۆكە و دەستی شەبەحەكانە كە لە وێنەكەدا تەنیا دەستێك دیارە؟!
Top