چەند نەریتێكی رۆژانە زیـان بە قژت دەگەیەنێت

چەند نەریتێكی رۆژانە زیـان بە قژت دەگەیەنێت
زۆربەی خانمان، وێڕای ئەو خزمەتە گەورەیەی بە پرچیان دەكەن، بەڵام لە ئەنجامی جوانی و شێوازی قژیان رازی نین و ئەوەی مەبەستیانە بەدڵیان نییە، تەنانەت هەندێ جاریش هەر خۆیان هۆكارن بۆ تێكچوون و نەشیاوی شێوەو ئارایشتی قژیان، یان بۆ هەڵوەرین و شێواندنی مۆدی ئارایشتەكەیان، لێرەوە ئەو زانیاریت لەسەر ئەو نەریتانە بێت كە دەبێتە هۆی زیان پێگەیاندنی قژت : كاتێك وا هەست رۆژانە پرچت بشۆیت زیاتر جوانتر دەبێت، ئەوە هەڵەیەكی گەورەیە، چونكە زۆر شووشتن دەبێتە هۆكارێك بۆ وشكبوونی رەگ و مووەكان پرچ، چاكترە هەفتانە دوو تا سێ جار پرچت بشۆیت. لەلایەكی دیكەوە بەكارهێنانی رۆنی پرچ، هۆكارێكە بۆ زیان پێگەیاندنی پرچت كە رێگە خۆشكەرە بۆ هەڵوەرین، هەروەها تەوقەی توند و بەهێز، یان تەوقەی قوماش، هۆكارێكن بۆ راكێشانی رەگی پرچ، بەمەش بێهێزی دەكات. بەكارهێنانی موكەیف و بەلسەم، دەبێتە هۆی دروستكردنی تەنێكی زیانبەخش بۆ پرچ، كە ئەستەمە واز لە موكەیف بهێنیت، بۆیە واچاكە خواردنت باش و تەندروست بێت، نابێت قژت تەڕ بێت و تۆش شانەی بكەیت، چونكە لەو كاتە پرچت بەهێزە و تەڕە، شانەكردنی دەبێتە هۆی راكێشانی رەگەكانی و بەمەش هەڵدەوەرێت، هەروەها ئەوەندەش دەست لێدان لە پرچ، ناتەندرووستە و زیانی هەیە.
Top