بۆ خانمانی باڵا کورت

بۆ خانمانی باڵا کورت
پانتۆڵی کاوبۆ (جینز) هەمیشە یەکێکە لە باوترین ستایلەکانی جلوبەرگ و خانمان زۆر بەکاریدەهێنن، بەڵام پێویستە زۆر بە ئاگابن و لەکاتی هەڵبژاردنی پانتۆڵی کاوبۆدا، چونکە شێوازەکان بەپێی باڵا درێژی و کورتی گۆرانکاری بەسەردا دێت.
ئەو خانمانەی باڵایان کورتە و درێژ نیە دەبێت زۆر بە ئاگابن، چونکە هەندێک شێوازی پانتۆڵی کاوبۆ بچوکتریان دەکاتەوە و وایانلێدەکات کێشیان زیاتر یاخود باڵایان زۆر کورتر دەرکەوێت.
ڕێنماییەکان بۆ چۆنێتی هەڵبژاردنی پانتۆڵی کاوبۆ بۆ خانمانی باڵا کورت؟
1-ئامۆژگاری یەکەم ئەوەیە پێویستە هەمیشە بەرگدروویەکی گونجاو هەبێت، بۆ ئەوەی شێوازی پانتۆڵەکان بەوشێوەیە هەڵبژێریت کە لەگەڵ قەبارەی تۆ دەگونجێت، بەنمونە پانتۆڵێکی کاوبۆ دەکڕیت قەبارەی پر بە لەش و ڕان و کەمەری تۆنیە یان زۆر درێژە، پێویستە بەرگدرووەکە قەبارەی بچوک بکاتەوە بەپێی لەشی تۆ، چونکە فراوان و گەورە کورت دەکاتەوە.
2-کاتێک بەرگدرووەکەت نیە و لەهەمانکاتدا پێویست بەو پانتۆڵە درێژە هەیە ئەمڕۆ لەبەریبکەیت، دەتوانیت ستایلەکەی بگۆڕیت و لە خوارەوە بینوشتێنیتەوە بەڕێکی.
3-هەڵبژاردنی ئەو پانتۆڵانەی کەمەریان درێژە زۆر گونجاوە، چونکە باڵات درێژتر و بەرزتر دەردەخات و لەهەمانکاتدا عەیبەکانی کەمەرت دەشاریتەوە لەشێکی ڕێکت پێدەبەخشێت.
4-هەرگیز لەگەڵ شێوازە پانتۆڵە تەسک و تەنگەکانتدا کالە و پێڵاوی نزم لەپێنەکەیت، چونکە شێوەیەکی زۆر کورتر لە باڵای خۆت پێدەبەخشێت.
5-هەوڵبدە زۆر شێوازی پانتۆڵی کاوبۆ بپۆشیت بۆ ئەوەی بەردەوام بەیەک شێواز دەرنەکەویت، بەتایبەتی ئەو شێوازانەی لەبەشی سەرەوە تەسک و تەنگە و لە خوارەوە فراوان دەبێت.


خەندان
Top