هەندێک ڕێنمایی بۆ پارێزگاریکردن لە جوانی پێست

هەندێک ڕێنمایی بۆ پارێزگاریکردن لە جوانی پێست
گومانی تێدانیە کە جوانی پێش هەموو شتێک جوانی ناخی مرۆڤەکان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە بایەخ و پارێزگاری لە مانەوەی جوانی سروشتی پێستی لەش و رووخسارت بکەیت.
چۆن پارێزگاری لە سروشتی جوانی پێست و ڕوخسارت دەکەیت، گرنگترین ڕێنماییەکان چین؟
1-سڕینەوە و خاوێنکردنەوەی ماکیاژ دەموچاوت پاش گەڕانەوە لەکار، چونکە ماکیاژ دەبێتە هۆی ڕێگەگرتن لە ئۆکسجین بۆ پێست و لەدەستدانی جوانی و بریقەداری پێست، لەهەمان کاتدا ئەو کرێم و ماکیاژانە بەکاربهێنە کە گونجاوە لەگەڵ پێستی تۆدا، دەتوانیت بۆ پاککردنەوەی ماکیاژ زەیتی سروشتی بەکاربهێنیت.
2-بەکارهێنانی کرێمی گونجاو بۆ پێستی لەش و دەست بەردەوام و ڕۆژانە، چونکە کرێمە تایبەتیەکان پێست دەپارێزێت لە کاریگەری و زیانەکانی کەشوهەوا و لەهەمانکاتدا خۆراکی پێویست دەدات بەپێست.
3-کرێمی شەوانە بۆ پاراستنی پێستی دەموچاوت و نوێبوونەوەی خانەکان.
4-پاککردنەوەی پێستی دەموچاوت هەفتانە دووجار لەڕێگەی پێکهاتە و ماسکی تایبەتی و مەساج پێکردنی دەموچاوت.
5-جگە لەو ماسکانەی پێست پاکدەکاتەوە، هەندێک جۆری تری ماسک و ئاوێتە هەیە چ سروشتی بێت یان ئامادەکراو خۆراک دەدات بە پێست و گەشاوە و بریقەداری دەکات و پێویستە هەفتانە لایەنی کەم یەکجار بەکاریانبهێنیت.



خەندان
Top