چۆن دەبیتە خاوەن پێستێکی توند و بێ پەڵە؟

چۆن دەبیتە خاوەن پێستێکی توند و بێ پەڵە؟
گلیسرین یەکێکە لە باشترین پێکهاتەکان و لەدروستکردنی زۆر کرێم و ئاوێتەی پێست بەکاردێت، چونکە دەبێتە هۆی بچوککردنەوەی کونیلەکان و شاردنەوەی و گەشانەوەی پێست و بریقەدارکردن و سافکردنی.
بۆ ئەوەی سوود لە گلیسرین ببینیت، تۆش دەتوانیت لەماڵەوە لەگەڵ ئەم پێکهاتانەدا تێکەڵی بکەیت و بەکاریبهێنیت بۆ جوانکردن و توندکردنەوە گەشانەوە و سافکردنی پێستی رووخسارت.
1-کەوچکێک گلیسیرین و کەوچکێک ئاوی لیمۆ تێکەڵ بکە، پاشان کەوچکێک ئاوی گول و کەوچکێک شەکر، دوای تێکەڵکردنی بیدە لە رووخسارت بۆ ڕزگاربوون لە خانە مردووەکانی پێست و پاککردنەوەی کونیلەکان و بچوککردنەوەی، ئەگەر زیاتر ئەم ماسکە بەکاربهێنیت هەست بە گۆڕانکاری زیاتر دەکەیت.
2-دوو کەوچک شیر و کەوچکێک گلیسیرین تێکەڵ بکە، بۆ ماوەی 15 خولەک بیدە لەپێستی ڕوخسارت، بەڵام پێشتر بە ئاوی گوڵ دەموچاوت پاکبکەرەوە، هەفتانە دووجار ئەم ماسکە بەکاربهێنە بۆ پاککردنەوەی پێست و نوێبوونەوەی خانەکان.
3-دوو کەپسولی ڤیتامین ئی و نیو کەوچک گلیسیرین تێکەڵ بکە، بۆ ماوەی 20 خولەک بیدە لەدەموچاوت و دواتر بە ئاو بیش، ئەم ماسکە دەبێتە هۆی پاراستنی پێست لە چرچی و دەرکەوتنی پەڵە.
4-کەوچکێک هەنگوین و کەوچکێک گلیسیرین تێکەڵ بکە، بەئاوی گوڵ پێست پاکبکەرەوە و بۆ ماوەی 20 خولەک ئەم ماسکە بدە لەپێستی دەموچاوت، ئەم ئاوێتەیە پێست دەگەشێنێتەوە و سروشتێکی بریقەداری پێدەبەخشێت.


خەندان
Top