کچێکی ڕوسی دەبێتە خاوەنی جوانترین دەموچاو لە جیهاندا
October 19, 2016
رەنگا و ڕەنگ
ئیلینا ڕایفا خانمێکی تەمەن 22 ساڵی ڕوسی بوو، توانی لەنێو 60 خانمە بەشداربووی وڵاتانی جیهان بۆ کێبڕکێی تاجی شاجوانی 2016ی جیهان بۆ جوانترین دەموچاو پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت.
ئیلینا لەدوای ئەوەی ناوی خوێنرایەوە تاجی شاجوانی لەسەرنرا وتی "سوپاسی بەختە باشەکەم دەکەم، چونکە بڕوام نەبوو سەربکەوم، بەشداریم کرد تا کاتێکی خۆش بەسەربەرم و پەیوەندی لەگەڵ کچە بەشداربووەکان ببەستم".
هەموو ساڵێک کێبڕکێیەک لە جیهان سازدەکرێت بۆ هەڵبژاردنی خاوەنی جوانترین ڕوخسار یان دەموچاو، تێیدا زیاتر لە 60 وڵات بەشداری دەکەن.
خەندان
