هەموومان دەزانین لە رۆژی ئاهەنگدا، دەبێ خانمە بووك بە جوانترین شێوە دەربكەوێ، لە هەموو شتێكدا گرفتی نەبێت و دیمەنی قەشەنگ و بەرچاو بێت، ئەو لوتكە جوانییە، پێویستی بە چەندەها هەنگاو و هۆكار هەیە تا بووكەخان جێ سەرنجی هەمووان بێت، بۆ ئەو كچانەی كە دەیانەوێ زەماوەندیان لە وەرزی پاییزدا بێت، دەبێ بشزانن چ جۆرە جل و ئێكسسوار و پێویستی لە رۆژی ئاهەنگیان لەبەر بكەن، ئەمجارەیان دێنە سەر پێڵاوی بووكەخان، زیاتر لە رۆژی زەماوەند بووك پێڵاوی پاژنەبەرزە لەپێ دەكەن، تا بەژن و باڵایان درێژ و بەرچاو بێت، ئەوانەی باڵایان درێژە، تەنیا وەك مۆدەیەك لەپێی دەكەن تا جوانتریش شێوازی تاخمە جلی بووكی لێ دەربچێت. ئەوانە چەندین نموونەی پێڵاوی پاژنە بەرزی بووكانن، ئێوەی كچانیش دەتوانین یەكێك لەو شێوازانە لە رۆژی زەماوەندت لە پێی بكەیت، بەڵام دەبێ دڵنیا بیت لە شێوەی نەخش و رەنگی پێڵاوت بیت، تا بە جوانی لەگەڵ كراسی بووك شیاو بێت، ئەگەر توانیت ئەو كارە بكەیت، بێگومان هەر خۆت بووكێكی شۆخ و شەنگ دەبیت لە رۆژی زەماوەندت.