ساڵانێكە چەندین چەشنە داوای هاوسەرگیری نێوان كوڕان و كچان لە وڵاتانی بیانیدا دەردەكەون، هەر یەكە بە شێوەیەك داوای هاوسەری دەكات، دواتریش بە رێگەیەك رێورەسمی ئاهەنگی هاوسەریان رێكدەخەن. ئەو دوو هاوسەرە لە وڵاتی ئەڵمانیا بە خواستی خۆیان و بە مەراسیمێكی جوان هاوسەرگیریان ئەنجام دا، (ئینگۆ مۆلەر) و (جێسی شێلد)، دوای ئەوەی بە فرۆكە لە بەرزایی (6) هەزار پێ و لە ئاسمانەوە و بە ئامادەبوونی پیاوی ئایینی، توانیان لە ئاسمانەوە هاوسەرگیری بكەن، ئەوەش دەبێتە یەكەمین حاڵەتی لەم جۆرە، كە بووك و زاوا بە پەرەشۆت بێنە خوارەوە.