هەنگ ئەوەندەی منداڵێكی ساوا

هەنگ  ئەوەندەی منداڵێكی ساوا
وەك ئاماژەیەك بۆ گرنگی و رۆڵی هەنگ لە ژیانی مرۆڤدا، بەتایبەت ئەو هەنگوینەی دروستی دەكات، گەورەترین و گرنگترین سەرچاوەی خۆراكی مرۆڤە، بۆیە هونەرمەندێكی وێنەكێش كە خۆی سەرسامە بە هەنگ و ناوی (مات وێلی)یەو لە شاری نیویۆركی ئەمریكی دەژیت. ساڵانێكە خووی بە وێنەكێشانی هەنگ لەسەر داروبەردی شارەكەی گرتووە، هەر هەنگێكی كە وێنەی دەكێشێت ئەوەندەی منداڵێكی ساوا دەبێت، تا ئێستا وێنەی زیاتر لە (50000) هەنگی لەم جۆرەی كێشاوە. كارەكانی بە نمایشی وێنەكێشانی سەرشەقام و شوێنەگشتییەكان دادەنرێت.
Top