لە هەر كاتێكدا چاوت دەجووڵێنی، یان دەتروكێنیت ئەوە بۆ ماوەیەكی كاتی و كورت كە چەند بەشێكە لە چركە، یان چركەیەك توانای بینینت نامێنێ، ئەگەر هاتوو لە بەردەم ئاوێنەیەك وەستایت و چاوت جووڵاندن، یان ترووكانەكانت هەژمار بكەی، ئەوە لە راستیدا ناتوانی جووڵەكانی چاوت لە ئاوێنەكەدا ببینی كە دەجووڵێت، چونكە لەو ساتەی چاوت دەجووڵێنی مێشك دەوەستێ لە چارەسەركاری ئەو دیمەنە. زانایان دەڵێن ئێمە رۆژانە بۆ ماوەی (40) خولەك توانای بینایی لە دەستدەدەین. ئەمەش دیاردەیەكە ناسراوە بە - Saccadic masking))، كە تێیدا مێشك ڕێگری دەكات لە بینایی چاو لەو ساتەی چاو دەجووڵێنیت بە لایەكدا، یان لە كاتی ترووكاندن، ئەگەر هاتوو ئەو دیاردەیە لە چاوی ئێمەدا بوونی نەبووایە، ئەوا بیناییمان وەكو لینز و زوومی كامێرای لێدەهات كە لەگەڵ هەر لەرینەوەیەكی وێنە و ڤیدیۆكان لە كامێراكەدا تووشی لێڵی و شێوان و ناڕوونی دەبووین.