شێوازە ناودارەكانی ئارایشتی پرچ

شێوازە ناودارەكانی  ئارایشتی پرچ
لە زۆربەی نمایشەكانی جلوبەرگ و نمایشی تایبەتدا، شێوازی ئارایشتی پرچی نمایشكاران و هەندێ لە ئامادەبووان، دەبنە سەرنجی هەمووان، تەنانەت زۆربەی كچان و ئافرەتانیش بیر لەو شێوازانە دەكەنەوە، ئاخۆ بە چ شێوازێك دانراون. لە دواترین نمایشەكانی شاری میلانۆ، شاری مۆدە و فاشیۆنە (8) ئارایشتی جیاواز لەسەر قژی نمایشكاران پیشان دران، لێرەوە ئاشنای ئەو شێوازە ئارایشتانە بە و لە كاتی بۆنە و یاد و شوێنی تایبەتدا بۆ پرچی خۆت هەڵیانبژێرە :
- گوتشی: كە بە مۆدی لەف كردن و كەزی كردن و دانانی كڵاو دەناسرێت، ئارایشتێكی ناسكە و و بۆ هەموو تەمەنێك دەبێت.
- بۆتیگا فینیتا: بە دانانی تەوقەیەكی گەورە لە سەر گوێچكەكانەوە، مۆدێكی نایاب بە سەر و پرچت دەدات، بە تایبەت ئەگەر لەلایەك بێت.
- ئەلبێرتا فرێتی: لەو مۆدەیەدا، پێویست ناكات پرچت ببەستیت، بەڵكو دەكرێت ناوەڕاستی پرچت بكەیتە گرێ و كەزی، ئەوەش بە سەری پەنجەكانتەوە دەكرێت.
- ڤەندی: ئەو مۆدە جەختی كردۆتە سەر شێوازی كلكی ئەسپ، تەنانەت دەتوانیت پرچت لە دواوە بكرێتە دوو بەش، بە خاوی بێتە خوارەوە.
- سەلڤاتۆر فێگامۆ: دیزاینەر (ئەنتۆنی تێرنەر) بەشی پێشەوەی سەری بە سادەیی هێشتۆتەوەو كە ئەوەش بە شانەوە دەكرێت، بەشی زۆری پرچ دەخرێتە ناوەڕاست و پشتە سەر.
- مەیسونی: شێوازێكی ناسكەو بەشی پێشەوەی پرچ دەكرێتە دوو بەش، لە خوارەوەش بە كەزی و گرێ تەواو دەبێت، دەشتوانیت تەوقەی قوماش بەكاربهێنیت.
- دۆڵچی و گابانا: شێوازێكی دیكەی ئارایشتە، كە بەشی ناوەڕاستی سەر بە ئێكسسوار و مەرجان و تیجان دەڕازێندرێتەوە، دواتریش دەكرێتە كەزی.
- پرادا: ئارایشتێكی ناسكە، تەڵی هەردوولای پرچ، دەخرێنە سەر گوێچەكان، لە ناوەڕاستی سەریشدا یان لە لاتەنیشتێك پرچ لەت دەكرێت.
Top