چۆن قژت دەکەیتە ئاوریشم؟
October 17, 2016
رەنگا و ڕەنگ
بۆ ئەوەی ببیتە خاوەنی قژێکی نەرم و ئاوریشمی و بریقەدار و گەشاوە دەکرێت ماسکی سروشتی بەکاربهێنیت لە پێکهاتە خۆراکیەکانی نێو چێشتخانەکەت، یەکێک لەو ماسکانەی یارمەتی نەرمکردن و خاوبوونەوەی قژ دەدات ئەم ئاوێتەیەیە.
پێکهاتەکان
4 كەوچك ماستی چەور
1 هێلكە
2 كەوچك هەنگوین
ئامادەكردنی :
هەرسێ پێكهاتەكە تێكەڵاو بكە بە تەواوی، دواتر قژت بشۆ بە شامپۆ و ئەو ئاوێتەیەی ئامادەت كردووە بیدە لە قژەكە بۆ ماوەی 15 خولەك پاشان قژەكە بە ئاوێكی مامناوەند بشۆ لە ماوەی یەك هەفتەدا 2 جار ئەم ئاوێتەیە بەكاربێنە هەست بە گۆڕانكاریەكان بكە.
خەندان
