مۆدی ئێكسسوارەكان بەندە بە كات و شوێن و وەرزەكان، پێویستە دۆلاب و بوخچەی هەر خانمێك كۆمەڵێك ئێكسسواری هەمەچەشنی تێدا بێت، تا هەر یەكێكیان لە كاتی خۆیدا بپۆشێت، مەرج نییە هەموو ئێكسسوارەكان لە ماركەی گرانبەهاش بن، با هەموو ستایلێكێت هەبێت، وەرزی پاییزیش دواوەرزی دەركەوتنی ئێكسسوارە، چونكە لەو وەرزەدا كورت و كراوە كەمتر دەپۆشرێت و ئێكسسوارەكان زۆر دەرناكەون، بەڵام پسپۆڕان ئاماژە بۆ دەرخستنی ئێكسسوارەكان لە وەرزی پاییزدا دەكەن، تا ببێتە رەگەزێكی دیكەی جوانی پاڵپشت بە جلوبەرگ و ماكیاژ، هەر بۆیە پێشنیاریان بۆ هەڵبژاردنی گوارەكان لەو وەرزەدا ئەوەیە كە گوارەی درێژ و شۆڕ لە گوێ بكرێن، نەوەك تەنیا ئەو ئێكسسوارە بۆ چینێكی خانمانە، بەڵكو خانمانی بەناوبانگیش هەمان ستایلیان هەڵبژاردووە، لەوانە: میشێل ئۆبامای هاوسەری باراك ئۆباما، خانمە پارێزەری بەناوبانگ ئەمەل عیلمەدین، كە هاوسەری جۆرج كلۆنییە، كیت میدلتۆنی هاوسەری شازادەی بەریتانیا، هەمان ئەو شێوازە بۆ چەندین ساڵە پەیڕەو دەكەن، كە لە وەرزی پاییزدا گوارەی شۆڕ و درێژ لە گوێ دەكەن، چونكە بە جوانی لە ژێر گوێچكەدا دەردەكەون و بەشێكیشیان دەكەوێتە سەر مل و شانەكان، بەمەش جوانترین دیمەنی جوانی دەبەخشن.