ساڵانە لەسەر ئاستی جیهاندا، دوو پێشبڕكێی شاجوانی ئەنجام دەدرێن، یەكێكیان شاجوانی جیهانە كە بۆ یەكەمجار لە ساڵی (1951) ئەمجام دراوە، ئەوەی دیكەش شاجوانی گەردوونە كە مێژووی بۆ ساڵی (1952) دەگەڕێتەوە، بۆ ئەمساڵیش وابڕیارە لە (19-12-2016) پێشبڕكێی ژمارە (66) بۆ ئەنجام بدرێت، شاجوانی جیهانی ساڵی (2015) كچە ئیسپانییەك بوو بەناوی (مێرییا لالگوینا) بوو، كە ئەمساڵ دەبێ تاجەكەی سەری پێشكەشی شاجوانی ئەمساڵ بكات، هەروەها شاجوانی گەردوونیش كچێكی فلیپینی بەناوی (پیا ورتزباج) بوو، ئەویش بە هەمان شێوە شوێنەكەی بە شاجوانی گەردوونی ئەمساڵ دەدات. كوردستانیش وەك وڵاتانی جیهان خۆی بێبەش نەكردووە لەو پێشبڕكێیەی جوانی و نوێنەری گەشتیاری، هەربۆیە شاجوانی خۆی هەڵبژارد، لە رێوڕەسمێكی جواندا و لە شاری هەولێر، بەهۆی باری كوردستان نەتوانرا بۆ ماوەی (2) ساڵ ئەو پێشبڕكێیە ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەمساڵ لە سایەی بەرگریی پاڵەوانانەی پێشمەرگەو ئەو كەشە هەموارەی كوردستان، بە بەشداری (63) كچە كوردی باشوورو رۆژهەڵاتی كوردستان لە ئەنجامدا (11) گەیشتە قۆناغی كۆتایی پێشبڕكێیەكە، لە نێو ئەو كۆمەڵە پێشبڕكێیكارەدا، كچە شۆخ (ژاڵیا سیروان) پلەی یەكەمی بەدەستهێناو نازناوی شاجوانی بۆ خۆی دابین كرد. ژاڵیا تەمەنی (20) ساڵە، بەژن و باڵای بەرز و رەنگی ئەسمەرە، لێو ناسك و چاوگەشە، قوتابی زانكۆیە لە بواری ژمێریاری دەخوێنێت، هەروەها كچە ناسكی شاری هەولێر (سارای ئەسكەندەر)، بە شاجوانی خەڵك دەستنیشانكرا، هاوەڵی یەكەمی شاجوانیش ناوی (سەرگوڵ سەلام) بوو، جێگەی باسە شاجوانی عێراق ئەویش كچە كوردێكی خەڵكی شاری كەركووك بوو بە ناوی (شەیما قاسم)، هەروەها شاجوانی زەویی عێراق كچێكی خەڵكی سلێمانییە بە ناوی (سۆزان عامر)و وابڕیارە شاجوانی عێراق بەشداری لە شاجوانی گەردوون بكات، وەك نوێنەری عێراق، هەورەها شاجوانی زەویش بەشداری لە پێشیڕكێی شاجوانی زەویی جیهان بكات كە لە وڵاتی فلیپین ئەنجام دەدرێت.