پایز ئەو وەرزەیە كە زۆربەی خەڵك پێوەی دڵخۆشن، دڵخۆشن بە گەڵای زەردی دارەكان كە دەكەوێتە ژێرەوەی ئەو دارەی ماوەیەكی زۆرە هەڵیگرتووە، خانمانیش دەبێ سوود لە جوانی و سیمای روخساری پاییز وەربگرن، بە تایبەت لە دیكۆری ماڵەكانیاندا. هەر گۆڕانكاریەك لە دیكۆری ماڵ، جێگەی بایەخی هەمووان دەبێ، بە تایبەت ئەگەر گۆڕانكارییەكە بە پێ شێوازی سەردەم و مۆدەدا بێت. هەر بۆیە خانمی ماڵ دەتوانێت سوود لە گەڵا و داروباری زەردی پاییز وەربگرێ تا لە دیكۆری ماڵەكەیدا جێگەی دیار و بەرچاو بێت. بۆ نموونە دەتوانیت : دارێكی رەنگ زەردە پاییز لە ژووری میوان دابنێ، یان لەسەر رۆخی پەنجەرەكانی ماڵ، چەند مەركان و گوڵدانێكی جوان جێگە بكەیتەوە، تەنانەت دەتوانی لق و پۆقی داری وشك كراوە بەسەر دیواری ماڵەكەتدا شۆر بكەیتەوە، هەر یەكە لەم دیمەنانە، سەرنج راكێشترین شێوە لە دیكۆری ماڵت پێ دەبەخشن، جگە لەوەش دەتوانی رەنگی دیكۆری ماڵت لە رەنگی زەردی پاییزدا هاوشێوە بكەی، كە رەنگێكە زۆربەی خەڵك حەزی پێدەكات و پێی جوانە، هەوڵبدە سوود لە جوانی وەرزی پاییز وەربگری لە دیكۆری ماڵەكەتدا لەم چەند رێگەیە كە ماڵەكەت وەك پاییزێكی جوان رازاوە دەكات..