تاتۆی ناو چاو پەیدابوو

تاتۆی ناو چاو پەیدابوو
خانمێک بە ناوی سارە نایت کە تەمەنی 32 ساڵە، سەرکێشی بە چاوەکانیەوە دەکات و تاتۆ بۆ ناو چاوەکانی بەکاردەهێنێت، هەر بەو هۆیەشەوە ئەگەری هەیە چاوەکانی لەدەستبدات.
سارە لەگەڵ خوشکەکەی ئاسیا و دایکی یولانتا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی لەندەن دەژی، سارە ناسراوە بەوەی هەمیشە کاری سەرکێشی و جیاواز دەکات و پێشتر بە نەشتەرگەری بڕیاڕیدا زمانی بکات بە دوو بەشەوە، ئەمە جگە لەوەی سەرجەم بەشەکانی لەشی بەڕێژەی %70 بە تاتۆ داپۆشیوە، بەڵام ئەوەی هەمووانی تووشی سەرسوڕمان کرد بەکارهێنانی تاتۆ بوو بۆ ناو چاوی.
سارە سەرکێشیەکی گەورە ئەنجامدەدات بێ سڵکردنەوە لەوەی ئەگەری هەیە ئەو کارەی ئەنجامی دەدات کوێری بکات، بە تاتۆ و لەیزەر ڕەنگی چاوی دەکات بە شین و ئەرخەوانی بەڕێگەی نەشتەرگەری، وەک خۆی دەڵێت سەرەتا لە ئینتەرنێت ئەو زانیاریەم خوێندەوە هەستم کرد کارێکی کتوپڕ و سەیرە، زۆر بیرم کردەوە چونکە قورس بوو بڕیاڕدان لەسەر ئەو کارە.
دایکی سارە کە تەمەنی 57 ساڵە زۆر داوا دەکات هیچ گۆرانکاریەک لە ڕووخساریدا نەکات، بەتایبەت نەشتەگەری گۆڕینی ڕەنگی چاوی، بەڵام سارە ئەنجامی دەدات و لە ئێستادا گەیشتووە بەو ئامانجەی خۆی دەیەوێت، بەڵام ئایا بۆ هەتا هەتایە ئاستی بینینی چاوەکانی وەک خۆی دەمێنێتەوە؟


خەندان
Top