دەگوترێ ترسناكترین نمایش كە مرۆڤ ئەنجامی دەدات، نمایشی فرۆكە و ئاسمانییە، چونكە لە كاتی نمایشدا پێویستە چەند جووڵە و نمایشێك بكەیت، كە جیاواز بێت لە كاتی ئاسایی، جووڵە و نمایشی سەیریش لە بواری فرۆكەوانیدا جێگەی مەترسی و كارەساتە، بەڵام لە دواترین نمایشەكانی ئاسمانی و فرۆكەوانی كە بووە جوانترین نمایش تا ئێستا كرابێت، ئەو نمایشە لە وڵاتی كڕواتیا ئەنجام درا، كە بە سەرپەرشتی كۆمپانیای (رید بوول)ەوە ساڵانە ئەو نمایشە دەكرێتەوە، وێڕای ئەوەی كە لەم نمایشەدا نزیكەی (54) فرۆكەی جۆراوجۆر بەشداریان كردبوو، كە نمایشەكەیان بە جۆرێك كردبوو، بووە جێگەی سەرسامی ئامادەبووان و تەنانەت دەزگاكانی راگەیاندنیش، چاكترین فرۆكەوانیش كە فرۆكەوانی وڵاتی نەمسا بوو بە ناوی (هانییس ئەرچ) بوو، توانی نازناوەكە لە فرۆكەوانی ئوستڕاڵی كە نمایشكاری یەكەمین بوو بە ناوی (مارتن سۆنكا) بستێنێتەوە، توانی جوانترین نمایشی بە فرۆكە پێشكەش بكات و ببێتە خاوەن نازناوی خاوەن جوانترین جووڵەی ئاسمانی و فرۆكەوانی