فێڵێک بۆ درێژ دەرخستنی برژانگەکانت

فێڵێک بۆ درێژ دەرخستنی برژانگەکانت
برژانگی درێژ خەونی هەموو خانمێکە، چونکە سیمایەکی جوان و سەرنجڕاکێش دەبەخشێت بە چاوەکانت.
خانمان بەگشتی ماسکارا بەکاردەهێنن بۆ درێژ دەرخستن و ڕازاندنەوەی چاوەکەنیان و هەندێک جار برژانکی دەسکردیش بەکاردەهێنن، جگە لەم ڕێگایانە دەتوانین ڕێگایەکی دیکە بەکاربهێنین بۆ درێژ دەرخستنی برژانگەکانمان.
بۆدرەی لێو یان بۆدرەی منداڵ باشترین ڕێگایە پێش بەکارهێنانی ماسکارە، بە فڵچەیەکی کۆنی ماسکارا بیدە لە برژانگەکانت و دواتر ماسکارای لێبدە، هەست بە گۆڕانکاریەکی زۆر دەکەیت و دەبینیت برژانگەکات درێژ دەردەکەون.
لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژانە یان هەفتانە دەتوانیت ئەم پێکهاتە سروشتیانە بەکاربهێنیت بۆ درێژکردنەوە و چڕکردنی برژانگەکانت.
زه‌یتی گه‌رچه‌ك و هه‌ویری خورما:
4-5 خورما بكه‌ به‌ هه‌ویر و بیخه‌ره‌ سه‌ر ئاگر دوای ئه‌وه‌ی جوان نه‌رم بۆوه‌، به‌ خه‌ڵاته‌ له‌گه‌ڵ زه‌یتی گه‌رچه‌ك تێكه‌ڵی بكه‌ و بیخه‌ره‌ قوتویه‌كی ماسكارای به‌تاڵه‌وه‌ و رۆژانه‌ بیده‌ له‌ برژانگه‌كانت.
هه‌نگوین و زه‌یتی بادام
كه‌وچكێك زه‌یتی بادام و كه‌وچكێك هه‌نگوین تێكه‌ڵ بكه‌، بیخه‌ره‌ قوتویه‌كی به‌تاڵی ماسكارا و رۆژانه‌ به‌كاریبهێنه‌ به‌ فڵچه‌ی ماسكارا.
زه‌یتی زه‌یتون:
رۆژانه‌ ده‌توانی به‌ فڵچه‌ی ماسكارا زه‌یتی زه‌یتون به‌كاربهێنیت بۆ برژانگه‌كانت، چونكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین ئی كه‌ یارمه‌تی پاككردنه‌وه‌ و درێژكردنەوە و گه‌شانه‌وه‌ی برژانگت ده‌دات.
بۆ ئه‌وه‌ی برژانگه‌كانت له‌ گه‌شه‌دا بن و به‌رده‌وام به‌ جوانی بمێننه‌وه‌ رۆژانه‌ 5 خوله‌ك پێش به‌كارهێنانی ماسكارا به‌ فڵچه‌یه‌كی ماسكارا ده‌توانیت كرێمی ڤازلین بده‌یت له‌ برژانگه‌كانت، هه‌میشه‌ كاتێك ماسكارا به‌كارده‌هێنیت تا چینی یه‌كه‌م وشك نه‌بێته‌وه‌ چینی دووه‌می لێمه‌ده‌ بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی برژانگت بده‌ی به‌ سروشتی هه‌وا وه‌ربگرێت.

خەندان
Top