شەربەت بۆ جوانیت
October 13, 2016
رەنگا و ڕەنگ
- شەربەتی سێو، بەهۆی ئەوەی كە سێو بڕێكی زۆری ڤیتامین و ئاسنی زۆری تێدایە، بۆیە خواردنەوەی ئەو خواردنەوەیە بۆ پرچ و پێست بەسوودە.
- شەربەتی گێزەر، خواردنەوەی ئەو خواردنەوەیە سوود بە جوانی و توند و تۆڵی پرچ دەگەیەنێت و هەروەها پێستیش پاك دەكاتەوە لە پەڵەی رەش و وردە خاڵ.
- شەربەتی شێلم، گرنگی تەواوی هەیە بۆ جوانی و ناسكی پێست، ناوەوەی خانەكانی پێیست بە وردە ژەهر و گرێ بچووك پاك دەكاتەوە و رادەماڵێت، كە ئەگەر توانیت هەفتانە دوو كووپی گەورە گیراوەی شێلم بگرەوە و نۆشی بكە، ئینجا ئەنجامەكەی دەزانیت.
- ئەگەر توانیت و پێت خورایەوە، شەربەتی كەرەوز ئامادە بكە، چونكە سوودێكی زۆری هەیە بۆ جوانی پێست و بە بریقەی نینۆكەكان و تەنانەت نینۆكەكانت بەهێزتر و چالاكتر دەكەن، هەروەها رەنگی سپیتی بۆ ددان و نینۆكیش جوانتر دەردەخات.
- خەیاریش دەتوانی بە دوو جۆر سوودی لێوە وەربگریت، كە وەك پارچەی بچووك لەسەر چاوانت دابنێت، بۆ لابردنی پەلەی ژێر و سەرەوەی چاوەكانتە، هەروەها ئەگەر بیكەیت بە شەربەتی خەیاریش، نەرمی و ناسكی بە پێستت دەدات و پرچیشت خاو دەكاتەوە و مووەكانی نەرم دەكات.
- گیراوە و شەربەتی ئەناناسیش، كە تامێكی خۆشی هەیە و دژەی ئۆكسیدی تێدایە، وردە خاڵی رەش و گرێ و قۆرت و چاڵی پێست لادەدات و بە سرووشتی پڕ دەكاتەوە، بەمەش دەتوانی وردە چاڵەكانی رووخسارت بە دوور بكەی لە رێگەی شەربەتی ئەناناسەوە.
- شەربەتی تەماتە، جۆرێكی دیكەی ئەو شەربەتانەیە كە سوودی هەیە بۆ جوانی دەستەكانت، كە بە دژە ئۆكسید بەناوبانگە و ئەو خاڵە بچووكانەی لە نێو پێستی دەست و قاچە رادەماڵێت و بەشێوەیەكی سرووشتی پڕِیان دەكاتەوە.
