بۆ خانمانی لەچکپۆش

بۆ خانمانی لەچکپۆش
بێگومان خانمانی باڵاپۆش و لەچکپۆش هەمیشە پارچەیەک قوماش هەیە کەدەبێت بۆ هەموو شوێنێک بەکاریبهێنن و بەردەوام لەنێو دۆڵابی جلوبەرگیان هەبێت، ئەویش ئەو پارچە قوماشەیە کە قژیانی پێ داپۆشن.
بێگومان ڕێکخستنی جلوبەرگیش لەڕووی ڕەنگەوە کارێکی زۆر گرنگە و پێویستە خانمانی لەچکپۆش حەوت جۆر ڕەنگ لەچک هەمیشە لەنێو دۆڵابەکانیاندا بوونی هەبێت، چونکە بەو شێوەیە دەتوانن تەواوی جلوبەرگەکانیان ڕۆژانە بە ڕەنگی گونجاو و شیک ڕێکبخەن.
پێش هەموو شتێک پارچە قوماشی بەندان کە بۆ داپۆشینی ناوچەوان زیاتر بەکاردێت، پێویستە هەردوو ڕەنگی سپی و ڕەش هەبێت و باشترە لە قوماشی لۆکە بێت.
ئەو حەوت ڕەنگەی پێویستە لە نێو دۆڵابی جلوبەرگدا بوونی هەبێت کامانەن؟
1-ڕەنگی سپی کە یەکێکە لە ڕەنگە جوان و گونجاوەکان لەگەڵ بەشێکی زۆر لە ڕەنگەکانی دیکە دەگونجێت، باشترە قوماشی لۆکە یان خام یان شیفۆنی کریستاڵی بێت بۆ بۆنەکان.
2-ڕەنگی ڕەش ناسراوە بە ڕەنگی شاهانەیی و دەتوانیت لەگەڵ زۆر ڕەنگی دیکە بیگونجێنیت.
3-ڕەنگی ڕەساسی یەکێکە لە ڕەنگە گرنگەکان و گونجاوە لەگەڵ ڕەنگی ڕەش و سپی و شینی کراوە.
4-ڕەنگی بێجی ڕەنگێکی زۆر باوەو و شیکە و دەتوانیت لەگەڵ هەموو ڕەنگەکان بیگونجێنیت.
5-ڕەنگی قاوەیی کاڵ ڕەنگێکی خۆشەویستە و زۆر بەکاردێت لەگەڵ ڕەنگی بێجی کراوە و ڕەش و سور و بنەوشەی بەپێی کاڵ و تۆخیان دەگونجێت.
6-ڕەنگی سوری تێر یان جەرگی ڕەنگێکی زۆر جوان و شیک و سەرنجڕاکێش و خانمانەیە، پێویستە لەنێو دۆڵابەکەت هەبێت.
7-ڕەنگی بنەوشەی تۆخ کە زۆر سەرنجڕاکێشە و جوانترە لە قوماشی لوس و بریقەدار بێت، دەتوانیت لەگەڵ ڕەنگی جلەکانت بیگونجێنیت.


خەندان
Top