لەو كاتەی بەڵێنیان بە یەكتر دابوو كە ببنە هاوسەری یەكتر، ئاهەنگ و زەماوەندنیان لە نێو یان لە ژێر ئاودا بێت، چونكە لە سەرەتاوە لەسەر كەناری ئاودا یەكتریان ناسی و دەیانەوێت بەم جۆرە ببنە هاوسەری یەكترە، (مەجدی و مارینا)، لە وڵاتی میسڕ، ماوەیەكە ئەو دیاردەیە لە دوای ئەوانەوە باو بووە، كە زۆربەی ئەوانەی رۆژی هاوسەری بەڕێ دەكەن، یان دەیانەوێ وێنەی هاوسەری و دەستگیرانیان بگرن، دەچنە ژێر ئاو و بە مانای ئەوەی هاوسەری و خۆشەویستیان وەك ئاوی دەریا قووڵە، ئەو بیرۆكەیەش لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكا وەرگیراوە، ئەوەی سەیرە ماكیاژی بووك لە ژێر ئاودا هیچی پێوە نامێنێت و بووكەخان بەبێ ماكیاژ دەمێنێتەوە، لەم چەند وێنەیەدا زاوا، دەستكەگوڵێكی پێشكەشی بووك كردووە و گوڵەكەش هەمووی تەڕ بووە و بە كەلكی هیچ نایەت.