ئوتوكردنی شیاو و گونجاو
October 12, 2016
رەنگا و ڕەنگ
- سەرەتا ئوتوەكە پێی بكە و تا تەواو گەرم دەبێ، بەڵام چاكترە لە پلەیەكی گەرمی كەممەوە پێبكەیت و تا زۆر گەرم نەبێت و تووشی سووتان نەبیتەوە، دەبێ سەرەتا لەو جلانەوە دەست پێبكەیت كە پلەی گەرمی نزمیان دەوێ.
- كە جلەكە دادەنێت لە شوێنی ئوتوكردن، سەرەتا دەقی جلەكە رێكبخە بە دەست، پاشان ئوتوەكە لە شوێنێكی بچووك و ناوەوەی جلەكە دانێ، تا بزانی پلەی گەرمی و لكادنی چۆنە، تا بزانی ئەگەر بووە هۆی سووتانی جلەكە، چاكترە بەشێكی بچووك و ناوەوەی جلەكە بێت.
- تا كارەكەت جوانتر بێت، سەرەتا بەشی ناوەوە ئوتو بكە، پاشان بەشی دەرەوەی جلەكە، ئەگەر وا بكەیت، جلەكە دەقی خۆی و راست و پاكی قوماشەكە وەردەگرێت.
- بۆ ئەو قوماشانەی رەنگ رەشن، دەبێ لە دیوی دەرەوەدا ئوتو بكرێت و چونكە رەنگی رەش گەرمی دەداتە دیوی ژوورەوەش، سەبارەت بە قوماشی نەرم و شل وەك حەریر و ساتان، وا چاكە رێژەی گەرمی ئوتوەكە بگۆڕیت بۆ ئەو جۆرە جلە.
- لە كاتی ئوتوكردن، دەبێ جووڵەی ئوتوەكە راست بێت و لە شێوەی هێلێكی راست بێت و بچیت، بەڵام جووڵەی بازنەیی و پارچە پارچە كردن، دەبێتە هۆی شێواندنی دەقی جلەكە.
- هەندێ لەو جلانەی ئوتوكردنیان زەحمەتە و بە ئوتو چاك نابێت، بەڵام دەتوانی پارچە قوماشێك بەكاربهێنیت كە لە ژێرەوەی جلەكە دابنێت و بەمەش زیاتر پاڵپەستۆ دەخاتە سەر جلەكە و دەقەكە دەگرێت.
